هاتووچۆی هەولێر لەسەر دانانی کامێرای پۆینت تو پۆینت روونکردنەوە دەدات



هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لە سیستمی پۆینت تو پۆینت ئەگەر لەپشت کامێرە گەڕایەوە بۆ تیژڕۆییکردن، سزات بۆ دەنوسرێت.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، روونکردنەوەیەکی لەسەر دانانی کامێرای پۆینت تو پۆینت بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، کەس لەبابەتی کامێرەی ( پۆینت توپۆینت) بەهەڵە تێنەگات.

دەشڵێت:”ئەگەر بەخێرایی دیاریکراوی شەقام یان کەمتر بڕۆیت هیچ سزایەک نییە، تەنها لەحاڵەتی زێدەڕۆیی سزا تۆماردەکرێت هاوشێوەی کامێرەکانی تر کە پێشتر هەبون، تاکە جیاوازی ئەوەیە کە پێشتر شوفێران لەپاش تێپەڕبونیان لەکامێرەکان دەستیان دەکردەوە بەتیژڕۆیی، بەڵام لەوسیستمە ئەگەر لەپشت کامێرەکەش گەڕایەوە تیژڕۆییکردن سزات بۆ دەنوسێت، هەرئەوەندە و تەواو.

ئەمڕۆ چوارشەممە هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، هەفتەی داهاتوو، كامێرای تۆماركردنی ماركردنی تیژڕەویی (پۆینت تو پۆینت) لە شەقامی 120 مەتریی هەولێر لەنێوان شەقامی كەركووك بۆ شەقامی بنەسڵاوە لە هەردوو سایدەكە دەكەوێتە كار.

چوار هاووڵاتی هەرێم لە باكووری كوردستان كوژران
پێت چوار هاووڵاتی هەرێم لە باكووری كوردستان كوژران
“هەرێم لەبەردەم دۆخێكی ناڕوون و كۆمەڵێك ئاڵنگاریدایە”
دوات “هەرێم لەبەردەم دۆخێكی ناڕوون و كۆمەڵێك ئاڵنگاریدایە”
پەیوەنیدر