وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، هیزەکانی هاوپەیمانان بە بۆردومانێکی بێ پاساو، تاوانێکی قیزەونی بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەنجام داوە.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بوونەتە فاکتەری ناسەقامگیری لە عێراق و جەخت لە کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانیان دەکاتەوە..
وتەبێژی سەربازیی محەمەد شیاع سودانی ڕایگەیاند، وەك كردەوەیەکی شەڕانگێزی مامەڵە لەگەڵ بۆردومانەكانی ئەمریكادا دەكەن و ئەوەی پێویستیش بێت بۆ پاراستنی گیانی عێراقییەکان.
عێراق دەڵێت بۆردومانەکەی ئەمڕۆی ئەمریکا کە کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی حەشدی شەعبی لێکەوتەوە هاوشێوەی کارە تیرۆریستییەکانە و بەرپرسیارێتییەکەشی دەخاتە ئەستۆی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی..
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەستگیرکردنی ژمارەیەك لە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکای ڕاگەیاند کە پەیوەندیشیان بە دەزگا ئەمنییەکانی عێراقەوە هەیە..