سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە، وڵاتەکەی بەشێک بووبێت لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، دەڵێت، “لەو بارەیەوە هیچ زانیاری و ڕاپۆرتێک بوونی نییە”..
دیلان غەفور ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی عێراق، یەکێک لەو کەسانەیە کە ھاوڕێیەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات لە سەردانەکەیدا.