محەمەد حەلبوسی سەرۆکی لەکار لابراوی پەرلەمانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ پشتڕاستی کردەوە، کە ئامادەدەبێت لە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری بۆ لێکۆڵینەوە لەو سکاڵایانەی لەسەری.
بەڕێوەبەرایەتی حزبەکان لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان داوایەکی بەرزکردەوە بۆ دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی حزبی تەقەدوم کە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی لەسەرکارلادراوی پەرلەمانی عێراق سەرکردایەتی دەکات..