چەند ڕۆژێک دەبێت شەپۆلێکی سەرما و ڕەشەبا ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، هاوکات لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین ڕووی لە سەنتەری شاری سلێمانی.
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی ئایندە ڕاگەیاند، لە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری بەشێک لە شارەکان بەفر دەبارێت. ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ هەینی نمەباران زۆربەى ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە و لە ناوچەکانی ئامێدى و بامەڕنێ و چامانکێ و شیلادزێش بەفر دەبارێت..