بەشی عێراق

وەرە وارتر بۆ بینینی زیاترە

نوێترینەکان

بانکی ناوەندی ڕێژەی فرۆشی دۆلاری زیاد کردووە

بانکی ناوەندی عێراقی ڕێژەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئاستێکی باڵا بەرزکردۆتەوە و بە تێکرایی ڕۆژانە زیاتر لە 199 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە بەشێوەی نەقد.

لەبەرکردنی جلی تەسک و ماکیاژی تۆخ قەدەغە دەکرێت

بە بڕیارێکی وەزیری دارایی عێراق لەبەرکردنی جلی تەسک و کورت، هەروەها ماکیاژی تۆخ لە فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی قەدەغە دەکرێت. تەیف سامی، وەزیری دارایی.

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل

ئەمڕۆ شەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە ئیسرائیل کرد هێرشەکانی بۆ سەر غەززە ڕابگرێت، هۆشداریدا لە فراوانبوونی شەڕەکە بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،.

موقتەدا سەدر داوای داخستنی باڵوێزخانەکانی ئیسرائیل دەکات

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، داوای داخستنی سەرجەم باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات، هاوکات داوای گەیاندنی ھاوکاریی مرۆیی بە کەرتی غەززە.

لە پەرلەمانی عێراقەوە تاوتوێی ڕەوشی غەززە دەکرێت

ئەمڕۆ، لە دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی عێراق، گفتوگۆ لەسەر گەمارۆکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەکرێت. فەرمانگەی میدیای سەر بە پەرلەمانی عێراق.

لە کۆمسیۆنەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببنە کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان

  کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرای دەكات، لە دوو هەفتەی داهاتوودا تیروپشك بۆ دامەزراندنی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان دەكرێت. عیماد جەمیل،.

دەوامی فەرمانبەران درێژكرایەوە و كرا بە سێ‌ شەفت

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەوامی فەرمانگەکان تا کاتژمیر 4ی ئێوارە درێژدەکرێتەوە و فەرمانبەران بە سێ شەفت دەوام دەکەن. ئەمیندارێتی گشتی.

دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێتە گەشتیاران

بانکی ناوەندی لە ڕێگەی نووسراوێکی فەرمییەوە ڕایگەیاند، ئەو گەشتیارانەی لە ڕێکەی فڕۆکەخانەکانی عێراقەوە گەشتدەکەن، بڕێکی دیاریکراو دۆلاریان بە نرخی فەرمی پێدەدرێت.  .

سبەینێ خۆپیشاندانی جەماوەری بەڕێوەدەچێت

لە بەغدا ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی جەماوەری سبەینێ دەستیپێکردن، کە بڕیارە لە گۆڕەپانی تەحریر بۆ پشتیوانی فەلەستین ئەنجامبدرێت. بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان،.

یەکەم گروپی چەکداری عێراق ئامادەن بڕۆن بۆ فەڵەستین

یەکەم گروپی چەکداری لە عێراق ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ ڕۆستن بەرەو فەڵەستین و شەڕکردن لە دژی ئیسرائیل. ئەمڕۆ پێنج شەممە، گروپێکی چەکداری.