ژمارەی دانیشتووانی هیندستان گەیشتووەتە یەك ملیار و 423 ملیۆن كەس و لە ڕووی دانیشتوانەوە وڵاتی چینی تێپەڕاند.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی گۆڤاری World Population Review تایبەت بە ژمارەی دانیشتووان، لە كۆتایی ساڵی 2022ـدا هیندستان بە یەك ملیار و 417 ملیۆن لە ژمارەی دانیشتووانی بووە خاوەنی نازناوی قەرەباڵغترین وڵات لەڕووی دانیشتووانەوە .
هاوكات ئامارەكانی ئەمڕۆ 18ـی كانوونی دووەمی 2023، ئەوەی ئاشكراكردووە، كە ژمارەی دانیشتووانی هیندستان گەیشتووەتە یەك ملیار و 423 ملیۆن كەس و بەمەش وڵاتی چینی لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە تێپەڕاند.
ئەمە لەكاتێكدایە ، وڵاتی چین دوای 60 ساڵ، ژمارەی دانیشتووانی كەمی كرد و بەگوێرەی ئامارەكانی كۆتایی ساڵی 2022، لە ئێستادا بە جیاوازی 5 ملیۆن كەس، ژمارەی دانیشتووانی بریتییە لە یەك ملیار و 412 ملیۆن كەس.