وەزارەتێكی هەرێم لیستی دامەزراندنی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە



بە فەرمانی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم، ژمارەیەك فەرمانبەر بۆ سەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری كۆمەڵایەتی سەیدسادق دامەزرێنران.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ناوی ئەو کارمەندانە بڵاو دەکاتەوە کە لەسەر میلاکی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە (بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سەید صادق) دادەمەزرێن.
بەمەبەستی ئاسانکاری زیاتر بۆ هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و سوودمەندانی چاودێری كۆمەڵایەتی، لە شارۆچكەی سەیدسادق ٢٠ فەرمانبەر دامەزرێنران بەشێوەی گرێبەست.

بەپێی فەرمانێكی وزاری، كە کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم واژۆی لەسەر كردووە، كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی لە شارۆچكەی سەیدسادق پەسەند کرا و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ٢٠ کارمەندی بەشێوەی گرێبەست بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکە دامەزراند.

بەپێی فەرمانە وزارییەكە، ٢٠ فەرمانبەر بۆ سەر میلاكی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لە سەیدسادق بەشێووەی گرێبەست دادەمەزرێن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دامەزراندنەكە لەڕێگەی سیڤی و لیژنەیەکی پسپۆڕ بووە و سەرجەم ئەوانەی داواکاریان پێشکەش کردبوو بەپێی خاڵبەندی و هەڵسەنگاندنیان یەکلاکراونەتەوە.

چوار حزبی كوردستان بەمەرج لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنن
پێت چوار حزبی كوردستان بەمەرج لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنن
نرخی دۆلار لەمڕۆدا بۆ سێیەم جار بەرزبووەوە
دوات نرخی دۆلار لەمڕۆدا بۆ سێیەم جار بەرزبووەوە
پەیوەنیدر