وەزیری خوێندنی باڵا بەنووسراوێكی فەرمی، كە ئاراستەی سەرجەم زانكۆ و پەیمانگا حكوومی و تایبەتەكانی كردووە، بڕیاریدا بەلێخوشبوونی لە ١٠٠٪ی كرێی خوێندنی ئەو خوێندكارانەی لە زیندان درێژە بە خوێندن دەدەن.
عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، وەزیری خوێندنی باڵا بەنووسراوێكی فەرمی، كە ئاراستەی سەرجەم زانكۆ و پەیمانگا حكوومی و تایبەتەكانی كردووە، بڕیاریدا بەلێخوشبوونی لە ١٠٠٪ی كرێی خوێندنی هەموو ئەو خوێندكارانەی لەچاكسازییەكانی سەر بەوەزارەتی كار و كارووباری كۆمەڵایەتی بەردەوامن لەخوێندنی ئەكادیمی، بەڵام پڕۆسەی خوێندنەكەیان لە چاكسازییەكان بەسەر دەبەن.
دەشڵێت: “بڕیارەكە بە لەبەرچاوگرتنی باری دارایی ئەو خوێندكارانە دراوە، لە ماوەی سزای یاساییدان لەچاكسازییەكانی هەرێمی كوردستاندا، بەڵام ئێستا لە زانكۆ و پەیمانگا حكوومی و تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان دەخوێنن”.