نرخی هێلكە هەرزان دەبێت



وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی فیدراڵ، دابەزینی نرخی گۆشتی مریشك و هێلكە ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بە دەرچوونی ڕێنمایی دەكات بۆ پشتیوانی لە بەرهەمهێنەرانی سامانی ئاژەڵ.

مەهدی سەهر جبوری، بریكاری كارگێڕی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق، لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فەرمی “العراقیە” ڕایگەیاند:”بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی پەلەوەر و هێلكە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵف و دەرزی و دەرمانی ڤێتێرنەری هاوردەكراوی دەرەوەی وڵاتەوە بوو”.

بە وتەی جبوری”وەزارەتی كشتوكاڵ ڕێنمایی دەركردووە بۆ پشتیوانی لە بەرهەمهێنەرانی سامانی ئاژەڵ، بە تایبەت خاوەنی كێڵگەكانی پەلەوەر لەڕێی دابەشكردنی گەنمەشامی و ئاڵف كە بەشێكی گەورەی پشتیوانییەكان بۆ كێڵگەكانی پەلەوەر پێكدەهێنن”، بەپێویستیشی زانی بەرهەمهێنەران نرخی فرۆشتنی هێلكە و گۆشتی مریشك داببەزێنن، بەجۆرێك لەگەڵ دابەزینی نرخی ئەو ئاڵفەدا بگونجێت كە پێیان دەدرێت”.

لەم ماوەیەی دواییدا بەشێوەیەكی نائاسایی نرخی مریشك و هێلكە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەرزبۆوە، ئەمەش بارگرانی لەسەر هاووڵاتیانی بەكاربەر دروستكرد.

لە ئێستادا لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی یەك كارتۆن هێلكە گەیشتۆتە ٧٥ هەزار دینار و تەبەقی بە ٦ هەزار و ٥٠٠ دینارە و هەروەها ٤ هێلكە بە هەزار دینارە، بەڵام بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ نرخەكەی هەرزان دەبێتەوە.

هەولێر پیسترین ژینگەی هەیە
پێت هەولێر پیسترین ژینگەی هەیە
هەفتانە ١٠٠ ملیۆن دۆلار بە قاچاخ لە عێراقەوە دەبرێتە دەرەوە
دوات هەفتانە ١٠٠ ملیۆن دۆلار بە قاچاخ لە عێراقەوە دەبرێتە دەرەوە
پەیوەنیدر