ئەمڕۆ چوار شەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا ڕایگەیاند، بەنیازە هەڵبژاردنەكانی توركیا كە بڕیارە لە 18ی مانگی حوزەیراندا سازبكرێن بۆ 14ی مانگی ئایار پێشبخات.
ئەردۆغان لە گوتارێكدا ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بەنیازە هەڵبژاردنەكانی توركیا كە بڕیارە لە 18ی مانگی حوزەیراندا سازبكرێن بۆ 14ی مانگی ئایار پێشبخات.
پارتی دادوگەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا ماوەی دوو دەیە زیاترە لەسەر دەسەڵاتە، چاوەڕێدەكرێت بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەمجارە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و پارتەكەی پاشەكشە بكەن لەبەرامبەر بەرزبوونەوەی دەنگەكانی ئۆپۆزسیۆن.
لە ماوەی دەسەڵاتی ئاكپارتیدا توركیا بە چەندین قۆناغی پڕ هەڵبەز و دابەزدا تێپەڕیوە، ئێستا ڕەوشی توركیا لە خراپترین ئاستیەتی لە ڕووی داڕمانی ئابووری و بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسانەوە.
هەرچەندە ئاستی جەماوەری ئەردۆغان دابەزیوە و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان بەرەیەكیان پێكهێناوە، بەڵام هێشتا نەیانتوانیوە بەربژێرێكی هاوبەش بدۆزنەوە بۆ كێبڕكێی ئەردۆغان.
شرۆڤەكان لەئەوبڕوایەدان هەرچەندە ئەردۆغان لاواز بووە، بەڵام لە نەبوونی جێگرەوە و ڕكابەرێكی بەهێزدا دوورنییە ئەمجارەش پۆستەكەی بەدەست بێنێتەوە.