ڕەشەبایەكی سارد و وشك پارێزگایەكی هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، بارستە هەوایەكی سارد و وشك ناوچەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە و تاوەكو ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی باکووریی لە ئێوارەی سبەی پێنج شەممەوە ١٨-١-٢٠٢٣ بای وشک و ساردی باکوور و باکووری ڕۆژھەڵات لە ناوچەکانی سنوری سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین چالاک ئەبێتەوە.

ڕوونیشی كردەوە، خێرایی ئەو با-یە ١٥ تا ٢٥ کم/ كاتژمێر دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکاندا خێرایی زیاتر ئەبێت لەنێوان ١٥ تا ٣٥کم لە كاتژمێرێكدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو با سارد و وشكە تا بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢١-١-٢٠٢٣ بەردەوامی ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، پلەکانی گەرما لەو ماوەیەدا بەشێوەیەکی جێگیر ئەمێننەوە، بەڵام لەکاتەکانی شەودا بەھۆی ئەم بایەوە ھەستکردن بە ساردی کەشەکە لەم ناوچانەدا زیاتر ئەبێت.

نرخی نەوت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات
پێشت نرخی نەوت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات
دۆلار بەرزبووەوە و تمەن شكا
دواتر دۆلار بەرزبووەوە و تمەن شكا
ەیوەندیدار