هونەرمەندی دیاری بواری نواندن عەبدولی حەمەجوان ناوی ڕاستەقینەی خۆی ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، باوكی كەسێكی چاوشینی سوور و سپی بووە و خەڵكی پێیان وتووە حەمە جوان.
هونەرمەند عەبدولی حەمەجوان ئاماژەی بەوەكردووە، ئەگەر ساڵی تەنها پێنج درامای كوردی بكرێت دراما توركی و ئێرانی و هندییەكان بازاریان لەهەرێمی كوردستان نامێنێت.
لەبارەی ژیانی تایبەتی خۆیەوە وتویەتی، “من ناوی تەواوم عەبدولكەریم محەمەد تۆفیقە، خەڵك ناویان ناوم عەبدولی حەمە جوان، من پێشتر ناوم سەرچڵ بوو، دایك و باوكم ئەم ناوەیان لێناوم بەڵام دواتر باپیرم، كە دەكاتە باوكی باوكم ناوەكەی گۆڕیوم”
دەشڵێت: “تا ساڵی 1977 لەشانۆ و نمایشەكانیدا بە عەبدولكەریم محەمەد تۆفیق ناوی هێنراوە”.
ئاماژە بەوەشدەكات، باوكی كەسێكی چاوشینی سوور و سپی بووە و خەڵكی پێیان وتووە حەمە جوان.