لە پارێزگای ماڵاتیا ، ٣٥ كۆچبەری نایاسایی دەستگیركران كە بە قاچاخ هاتبوونە ناو خاكی توركیاوە.
تیمەكانی هۆبەی دەروازە سنوورییەكان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی كۆچبەران لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاكە، بۆیان دەركەوت كە ژمارەیەكی زۆر كۆچبەری نایاسایی لە خانوویەكی ناوچەی شەهیدفەوزین.
تیمەكان هەڵمەتێكیان بۆسەر خانووەكە ئەنجام دا و ٣٥ كۆچبەری نایاساییان دەستگیركرد كە پێكهاتبوون لە ٣٤ ئەفغانستانی و یەك بەنگلادیشی كە بە قاچاخ هاتبوونە ناو خاكی توركیاوە.
دوای گواستنەوەیان بۆ ئاسایش و ئەنجامدانی رێكاریی پێویست، كۆچبەرەكان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی كۆچی پارێزگاكە كران.