سەرۆكی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت ، ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەكەی وڵاتەكەی لە ئۆكرانیا بە باشی بەڕێوەدەچێت و تەوژمێكی ئەرێنی وەرگرتووە و دەشڵێت،” پشت لەڕۆژئاوا دەكەن و لەگەڵ زلهێزەكانی چین و هیندستان بازرگانی دەكەن”.
ڤلادیمیر پوتن، سەرۆكی ڕووسیا بە كەناڵی1-ی ڕووسیای ڕایگەیاندووە، كە دۆخی ئابووری مۆسكۆ جێگیرە و زۆر باشترە وەك لەوەی ڕكابەرەكانیان پێشبینیان دەكرد، تەنانەت لە پێشبینییەكانی خۆشیان باشترە، پشت لە ڕۆژئاوا دەكەن و لەگەڵ زلهێزەكانی ئاسیای وەك چین و هیندستاندا بازرگانی دەكەن.
ڕایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەكەی ڕووسیا لە ئۆكرانیا بە باشی بەڕێوەدەچێت و تەوژمێكی ئەرێنی وەرگرتووە و هیوادارە سەربازەكانی سەركەوتنی زیاتر بە دەست بهێنن، ئەوەش دوای ئەوەی ڕووسیا بانگەشەی گرتنی شارۆچكەی سۆڵیداری ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیای كرد.
ئاشكراشیكردووە، كە ڕۆژئاوا بە ڕابەرایەتی ئەمەریكا سزای ئابووریی توندییان سەپاندووە بەسەر ڕووسیادا ، بۆیە ئەوانیش پشت لەڕۆژئاوا دەكەن و لەگەڵ زلهێزەكانی چین و هیندستان بازرگانی دەكەن.