هەڵبژاردەی شێرەكانی ڕافیدەین بۆ سەلماندنی بوونی خۆی لە بەسرە، ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی عەنابی دەبێتەوە.
هەڵبژاردەی عیراق لە یاریی پێش كۆتایی جامی كەنداو بەسرە 25 ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی قەتەر دەبێتەوە و گەر ئەم یارییە بباتەوە، بۆ یاریی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە سەردەكەوێت.
هەریەك لە براوەی عیراق و قەتەر، لە یاریی كۆتایی بەسرە 25، ڕووبەڕووی براوەی یاریی نێوان بەحرێن و عومان دەبنەوە وبراوەی ئەو یارییەش دەبێتە پاڵەوانی جامی كەنداوی ئەمساڵ.
عیراق لە ساڵی 1988، دوایین جار ناسناوی پاڵەوانێتی جامی كەنداوی دەستەبەر كرد كە لەو دەمەدا لەلایەن شانشینی عەرەبی سعودیەوە میوانداریی كرابوو.