نرخی دۆلار بەڕێژەیەكی بەچاو بەرزبووەوە





سەرەڕای خستنەبازاڕی بڕێكی زۆری دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی عێراق و جەختكردنەوە لە دابەزاندنەوەی بەهاكەی بەرامبەر بە دینار، بەڵام نرخەكەی جارێكی دیكە بەرزبووەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار ڕووی لە بەرزبوونەوە كردۆتەوە.

ڕاشیگەیاند، نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتۆتە ١٥٩ هەزار و ٥٠٠ دینار، هاوكات٤ ملیۆن و ١٨٠ هەزار تمەنە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوو ڕۆژە بانكی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری زیاد كردووە و زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە.

بانكی ناوەندی: دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ نرخی پێشووی
پێت بانكی ناوەندی: دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ نرخی پێشووی
ڕۆژنامەیەكی ئەمریكایی: سودانی لەگەڵ مانەوەی هێزەكانی ئەمریكایە لە عیراق
دوات ڕۆژنامەیەكی ئەمریكایی: سودانی لەگەڵ مانەوەی هێزەكانی ئەمریكایە لە عیراق
پەیوەنیدر