
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێـم لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی هیندستان گفتوگۆیان لە بارەی توانای گەنجان لە پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیاو کارسازیدا کرد.
قوباد تاڵەبانی، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە: لەئامادەکاریداین بۆ بەڕێوەچوونی دووەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کارسازی و داهێنان و مەبەستمانە شاری سلێمانی بکەینە ناوەندێکی گرنگی پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا لە عێراق و ناوچەکەدا.
باسی لەوەشکردووە: لە کۆبوونەوەمدا لەگەڵ سۆومین باکچی، باڵیۆزی نوێی هیندستان لەعێراق، گفتوگۆمان کرد لەبارەی پەرەپێدانی توانای گەنجان لەڕێی راهێنان و پڕۆگرامەکانی ئاڵوگۆڕی تواناکان، بەتایبەت لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا و کارسازیدا.