سەرۆک کۆماری تورکیا جەخت دەکاتەوە کە ڕێگە بە هیچ جۆرە هەڵاواردنێک لەسەر بنەمای ئەتنیکی، دینی، کولتووری، ڕەسەنایەتی نادەن و جیاوازی لە نیوان کورد و تورک و سوننە و عەلەویدا نییە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانی وتارێکی بۆ ئەندامانی پارتی داد و گەشەپێدان لە وانی باکووری کوردستان ڕایگەیاند، “وەک ئەوەی تا ئەمڕۆ وا بووە، لەمەولاوەش بەردەوام دەبین لەسەر لە ئامێزگرتنی هەموو هاووڵاتیانی تورکیا لە تورک، کورد، زازا، عەلەوی و سوننە، بە بێ جیاوازی”.
وتیشی: “دەرفەت نادەین بە هەرچەشنە هەڵاواردنێک لەسەر بنەمای ئەتنیکی، دینی، کولتووری، ڕەسەنایەتی و چۆنییەتی ژیان. ڕێگەش بە دووبەرەکی لە نێوان گەلەکەمان نادەین”.
سەرۆک کۆماری تورکیا جەختیشیکردەوە، “دەرفەت نادەین بە هەرچەشنە تۆمەت، قسەی بێ بنەما و ڕەشکردن و ڕاکێشانی ئێمە بەرەو کێشمکێشی دیکە”.