بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی چوار شەقامی ناو بازاڕی شاری سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی دانانی سیستمی پێوەری زیرەکەوە بۆ پڕۆژەی ڕووناکی، ڕۆژانە لە هەشتی بەیانی بۆ چواری ئێوارە کارەبایان نابێت.
کارەبای سلێمانی ئەوەشی وتووە: “ئاگاداری هاوبەشانی كارەبای ناوبازاڕ لە شەقامی_كاوەو، ئەسحابەسی، سابونكەران و شەقامی_ئۆرزدی دەكەینەوە، كە كارەباكانیان دەكەونە سەر فیدرەكانی 306+310+316+33+33م+34+34م+ 38 وێستگەی گۆڕینی كارەبای ناوەندی شار بەهۆی كاركردنی تیمەكانی پێوەری زیرەك بۆ پرۆژەی رووناكی، رۆژانە لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی بۆ 4:00ی عەسر كارەبای نشتیمانیان نابێت، تا كارەكانی پرۆژەكە تەواو دەبێت”.