هاکان فیدان سەردانی بەغدا دەکات



وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقدا پرسی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.

میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەسەردانێک دەگاتە بەغدا و لەگەڵ د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆمار، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆ وەزیران، مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە لە کۆبوونەوەکاندا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن.

چاوەڕوان دەکرێت پرسی پەکەکە و دۆخی سووریا لە ڕیزی پێشەوە ئەو دۆسیانە بن کە وەزیرە تورکییەکە و بەرپرسانی عێراقدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکەن.

ئەردۆغان: جیاوازی لە نێوان کورد، تورک، عەلەوی و سوننەدا نییە
پێت ئەردۆغان: جیاوازی لە نێوان کورد، تورک، عەلەوی و سوننەدا نییە
کارەبای چوار شەقامی ناو بازاڕی سلێمانی دەبڕدرێت
دوات کارەبای چوار شەقامی ناو بازاڕی سلێمانی دەبڕدرێت
پەیوەنیدر