ڕووسیا: ١٢١ هێرشی ئۆکراینامان تێكشکاند



وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بڵاویکردەوە، بە درێژایی دوێنێ شەو ئۆکراینا هەوڵیدا بە ١٢١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش بکاتە سەر خاکی ڕووسیا بە مۆسکۆی پایتەختیشەوە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە ئۆکراینا دوێنێ شەو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەوڵی هێرش کردنە سەر خاکی رووسیای داوە.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا باسی لەوە کرد کە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا هەر ١٢١ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەیان تێکشکاندووە.

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی ئیدارەی هەرێمی ڕیازان بڵاویکردەوە کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان ئاگر لە کارگەیەکدا کەوتووەتەوە و، چەند بینایەکیش زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام کەس نەکوژراوە و بریندار نەبووە.

ئاژانسی گواستنەوەی ئاسمانی فیدراڵی ڕووسیا (ڕۆساڤیاتسیا) ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆکاری ئەمنیی گەشتە ئاسمانییەکان لە شارەکانی کازان، نیژنەکامسک، پێنزا، سامارا و ساراتۆڤ بەشێوەیەکی کاتیی ڕاگیراون.

ئاماژە بەوەیش کرا کە لە دەستپێکی جەنگەوە هەتا ئێستا، ئەمە چڕترین هەوڵی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە لەلایەن ئۆکرایناوە ئەنجام درابێت

‎ سامسۆنگ کۆنسێرتێکی تایبەت له هەولێر ساز دەکات ‎بۆ خستنەگەڕی زنجیرەی Galaxy S25
پێت ‎ سامسۆنگ کۆنسێرتێکی تایبەت له هەولێر ساز دەکات ‎بۆ خستنەگەڕی زنجیرەی Galaxy S25
گوندێکی هەولێر وزەی خۆر لەبری کارەبا بەکاردەهێنن و دەڵێن: “یەک چرکەش نەکوژاوەتەوە”
دوات گوندێکی هەولێر وزەی خۆر لەبری کارەبا بەکاردەهێنن و دەڵێن: “یەک چرکەش نەکوژاوەتەوە”
پەیوەنیدر