کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و کەشناسی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت سبەینێ گەرما 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە سبەینێ شەمممەش ڕایگەیاند، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرماش بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ 1-2 بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 13پلەى سیلیزى
دهۆک :16 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ :16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى