قوباد تاڵەبانی: بەبێ حکومەتێکی کارا و بەهێز ناتوانین کێشە سەرەکییەکانمان چارەسەربکەین



جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم باسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم دەکات و دەڵێت” لەڕێی دروستبوونی هاوبەشیی راستەقینە لەحوکمڕانی حکومەتێکی خزمەتگوزار دروستدەبێت”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم. لەگەڵ تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەت و رێکخەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ کاروباری سووریا کۆبۆوە و دۆخی سووریا و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان بوو.

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، هیوادارین گفتوگۆکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی بە زوویی بە ئەنجام بگات، و هاوبەشێ ڕاستەقینە لە حکومەتدا بکەین.

سەبارەت بە دۆخی سووریاش، هەردوولا هاورابوون  کە پێویستە هەموو پێكهاتەکانی سووریا و بە تایبەتیش کورد وەک پێکهاتەیەکی گرنگ بەشداری پێ بکرێت لە داڕشتنەوەی سیستمی سیاسی نوێی سووریا و بەشێکی گرنگ بێت لە ئیدارەدانی سووریای نوێدا.

هێڵێکی گەرمی تایبەت بۆ شتە ونبووەکان کاراکرا
پێت هێڵێکی گەرمی تایبەت بۆ شتە ونبووەکان کاراکرا
مەسرور بارزانی:دەبێت هەرێم پشکی لە ڕێککەوتنی بی پی هەبێت
دوات مەسرور بارزانی:دەبێت هەرێم پشکی لە ڕێککەوتنی بی پی هەبێت
پەیوەنیدر