سەرۆکی یەکێنتی لە ڕۆژی دادی عیراق پەیامیکی ئاڕاستەی دەسەڵاتی دادوەری لە عێڕاق کرد و دەڵێت” بە شانازییەوە لەو دەسەڵاتە سەنگینە دەڕوانین لە پێشكەشكردنی رۆڵێكی نیشتمانیی و پیشەیی”.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پەیامێکی بەبۆنەی ڕۆژی داد ئاڕاستەی دەسەڵاتی دادوەری عێراق کرد و دەڵێت، لەڕۆژی دادی عیراق، بەوپەڕی پێزانینەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەسەڵاتی دادوەری و سەرجەم دامەزراوەكانی دەكەین، كە لە چەسپاندنی یاسا و دادپەروەریدا بوونەتە كۆڵەكەیەكی سەرەكی.
هاوکات سەرۆکی یەکێتی پیرۆزبایی تایبەت بە سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەگەیەنێت و دەڵێت” پیرۆزبایی لە بەڕێز فایەق زێدان سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری دەكەین و رۆڵی بەردەوامی لە پتەوكردنی دەسەڵاتی دادوەری لەپێناو خزمەتكردنی گەل و ووڵات و پاراستنی سەقامگیری لە عیراق و پاراستنی مافەكان بەرز دەنرخێنین.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەم ڕۆژەدا بە شانازییەوە لەو دەسەڵاتە سەنگینە دەڕوانین لە پێشكەشكردنی رۆڵێكی نیشتمانیی و پیشەیی.