کەشناسی: بەفر و نمەباران دەبارێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەگەری نمەباران و بەفرێکی کەم هەیە و سبەینێش پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى و ئەگەرى نمەبارانى کەم لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و بەفرێکى کەم لە ناوچە سنوورییەکان هەیە.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش هەورى تەواو دەبێت .

ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 15 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 13پلەى سیلیزى

دهۆک :14 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 17 پلەى سیلیزى

زاخۆ :14 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى

سۆران : 11 پلەى سیلیزی

گەرمیان : 18 پلەى سیلیزى

زنجیرەی Galaxy S25 شۆڕشێکی زیرەکيی دەستکرد بۆ مۆبایل دروستدەکات
پێت زنجیرەی Galaxy S25 شۆڕشێکی زیرەکيی دەستکرد بۆ مۆبایل دروستدەکات
نرخی زێر لە بەرزترین ئاستی مێژوویی نزیک دەبێتەوە
دوات نرخی زێر لە بەرزترین ئاستی مێژوویی نزیک دەبێتەوە
پەیوەنیدر