ترەمپ، حووسییەکانی خستەوە ناو لیستی تیرۆر



ترەمپ بڕیارێکی دیکەی بایدنی هەڵوەشاندەوە و حووسییەکانی یەمەنی خستەوە ناو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە بڕیارنامەیەکی سەرۆکایەتی سەرلەنوێ حووسییەکانی یەمەنی خستەوە لیستی ”ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان”.

ترەمپ ڕایگەیاند لە ساڵی ٢٠٢١دا لە کۆتا ڕۆژەکانی دەسەڵاتەکەیدا حوسییەکانی خستبووە ئەو لیستەوە، بەڵام ئیدارەی جۆ بایدن کاتێک هاتە سەر دەسەڵات لە دوای چەند مانگێک حووسییەکانی لە لیستەکە دەرهێنا.

ترەمپ باسی لەوە کرد کە ئێران بە ڕێگای هەمەجۆر ”چالاکیە تیرۆریستییەکانی” بە ناوچەکەدا بڵاوکردووەتەوە و، ئەم ڕێکخراوەش کە ناوی ”ئەنساروڵڵا”یە و لە یەمەن وەک حووسییەکان ناسراوە لەم چوارچێوەیەدا بەکاردەهێندرێت، بەتایبەتی بەهۆی هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور ئیدی ئەم ڕێکخراوە پێویستە دووبارە بخرێتەوە لیستەکە.

بەپێی بڕیارنامەکەی ترەمپ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا بە فەرمی حووسییەکان دەخاتەوە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.

نرخی زێر لە بەرزترین ئاستی مێژوویی نزیک دەبێتەوە
پێت نرخی زێر لە بەرزترین ئاستی مێژوویی نزیک دەبێتەوە
مووچەی خانەشینیی بەم شێوەیە دیاری دەکرێت
دوات مووچەی خانەشینیی بەم شێوەیە دیاری دەکرێت
پەیوەنیدر