گووگڵ زمانی کوردی کرمانجی وەک زمانێکێکی فەرمای لە سووریا ناساند.
بۆکان جاف دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراود سۆرس لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند، گووگڵ زمانی کوردی کرمانجی وەک زمانێک ناساندووە کە لە سوریا قسەی پێدەکرێت.
بۆكان جاف گەنجێكی كوردە و شارەزای “ئای تی”یە، ماوەیەكی زۆرە سەرقاڵی زیادكردنی زمانی كوردییە لە گوگڵ و ئەپەكانی ئینتەرنێت، و ئەمڕۆش سەرکەوتنی ئەو هەڵمەتەی ڕاگەیاند.
ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتر گوگڵ شێوەزارى سۆرانیشی بۆ وەرگێڕان و تەواوی بەرنامەكانی تریش زیاد كردووە، و ئێستە خەڵكی رۆژئاوای كوردستان، دەتوانن بە زمانی كوردی لە گوگڵ گفتوگۆ بكەن و بەكاری بێنن.
هاوکات بۆکان جاف، لەماوەکانی پێشوودا کەمپینێکی بۆ زیادکردنی ئاڵای کوردستان بۆ ئیمۆجییەکان ڕاگەیاندوو پشتیوانی زۆری لێکرا، و رایگەیاند ئەم هەڵمەتە کاتی دەوێت و بە ئومێدین ئەنجامی باشی هەبێت و ئاڵای کوردستان زیاد بکرێت.