وەزیرێکی ئەحمەد شەرع بەکوردی پەیامی بڵاوکردەوە



وەزیری دەرەوەی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا بە کوردی پەیامێکی ئاڕاستەی ڕۆژئاوا و کورد لە سووریا کرد و دەڵێت”کورد لەژێر سایەی رژێمی ئەسەدی رووخاو مافی نەدرابوو”.

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا، لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، نەتەوەی کورد لە سووریا جوانی و هەمەڕەنگی و پێشکەوتن بە فرە نەتەوەیی لە سووریا دەبەخشێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، کورد لەسەر دەستی ڕژێمی ڕووخاوی ئەسەد رووبەڕووی زوڵم و ستەمیکی زۆر بوونەتەوە، و ئێمە لەمەودوا لە سووریایەکی نوێ هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئاشتەوایی و پیکەوە ژیان و کارکردن بۆ زامنکردنی مافی هەموو نەتەوەکان.

هاوکات ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر،  لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی ئێکسەوە، وەڵامی شەیبانی دایەوە و رایگەیاند، لێدوانەکەی ئەسعەد شەیبانی سەبارەت بە کورد شایەنی ڕێزە. دەشڵێت، کورد کاتێک ڕەنگی خۆی دەداتە کۆمەڵگای سووریا کاتێک بە یاسا و دەستوور مافەکانی دەستەبەر بکات، پێکەوە خۆرێکی نوێ و فرەڕەنگ و لامەرکەزی دروست دەکەین.

جەنگی بەرگریی غەزە و ئاوڕێک لە کارەساتەکانی کوردستان
پێت جەنگی بەرگریی غەزە و ئاوڕێک لە کارەساتەکانی کوردستان
ئەمڕۆ یادی 79 ساڵەی كۆماری كوردستانە (مهاباد)
دوات ئەمڕۆ یادی 79 ساڵەی كۆماری كوردستانە (مهاباد)
پەیوەنیدر