گەردوون پێویستی بە فیزیای نوی هەیە



تێبینیە نوێیەکان کێشەیەک لە تێگەیشتنی زانایان بۆ گەردوون ئاشکرا دەکەن و دەڵێن”پێویستمان بە فیزیایەکی نوێ هەیە”.

پێوانە نوێیەکانی تیمێکی نێودەوڵەتی توێژەران ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە دۆزینەوەیەکی گەرم و مشتومڕی لەسەر بواری گەردوون ناسی و چۆنێتی تێگەیشتنی زانایان لە گەردوون دروستکردووە، لەڕێگەی چەند پرسیارێک کە ئەمانەن:

 

گەردوون چەند گەورەیە؟

ئەم وێنەیە قۆناغەکانی چۆنیەتی فراوانبوونی گەردوون بە تێپەڕبوونی کات نیشان دەدات، (وێنەکە لە مارک گارلیک/کتێبخانەی وێنەی زانست لە ڕێگەی گێتی ئیمەیجەوە وەرگیراوە).

زانایان پێیان وایە گەردوون لە تاکە خاڵێکی زۆر بچووک و زۆر چڕەوە سەرچاوەی گرتووە، لە تەقینەوە گەورەکەوە تا ئەمڕۆ، بەڵام ئەوەی نادیارە چۆنێتی دروستبوون و سەرجاوەی پیکهاتەکانە.”(گێتی) .

پێوانە نوێیەکانی تیمێکی نێودەوڵەتی توێژەران ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە دۆزینەوەیەکی نوێ ئارگۆمێنت و مشتومڕی دروستکرد لەسەر گەردوونناسیدا، گەردوون خێراتر لەوەی مۆدێلە تیۆریەکان پێشبینیان دەکرد فراوانتر دەبێت، و خێراتر لەوەی کە دەتوانرێت بە تێگەیشتنی ئێستامان بۆ فیزیا ڕوون بکرێتەوە، ئەمەش دەتوانێت زانایان ناچار بکات بەدوای تیۆرێکی نوێ بۆ ئەم ئەنجامانە بگەڕێن.

گەردوون کە لە فراوانبووندایە

بۆ تێگەیشتن لە بیرۆکەی فراوانبوونی گەردوون، بیهێنە بەرچاوت منداڵێک خاڵە ڕەشەکان لەسەر باڵۆنێک دەکێشێت هەر کە تەواو بوو باڵۆنەکە دەتەقێنێتەوە، تێبینی دەکەیت کە ئەو خاڵانەی کە لە یەکتر نزیک بوون کاتێک دەستی بە وێنەکێشان کرد لەگەڵ گەورەبوونی باڵۆنەکە لەیەکتر جیا بوونەوە.

منداڵەکە دەپرسێت: ئایا ئەو خاڵە کێشراوانە لە یەکتر ڕادەکەن؟ وەڵامی ڕاستەوخۆ ئەوەیە، نەخێر خاڵەکان دووردەکەنەوە، نەک لەبەر ئەوەی دەجوڵێن، بەڵکو لەبەر ئەوەی جەستەی باڵۆنەکە فراوان دەبێت.

قەیران لە گەردوونناسیدا

لە ساڵانی 1920 زانایانی بواری فیزیای ئەستێرەیی باس لەوە دەکەن کە گەردوون هەمان کاری باڵۆنی منداڵەکە دەکات، گەلەئەستێرەکانی بە خێراییەکی زۆر لە یەکتر دووردەکەونەوە، نەک لەبەر ئەوەی خێرا دەجوڵێن بەڵکو لەبەر ئەوەی پانتاییی بۆشایی بۆخۆی فراوان و کشاوە.

زاناکان پێیان وایە بەپێی زۆرترین تیۆری پەسەندکراو، کە گەردوون لە یەک خاڵەوە سەرچاوەی گرتووە، کە بێ سنوور بچووکە و لە ڕادەبەدەر چڕ بووە، زانایان هێشتا نازانن چۆن سەرچاوەی گرتووە، تەنها ئەوە دەزانین کە هەموو گەردوون لەم خاڵەدا پاڵەپەستۆی لەسەر بوو، پێش ئەوەی دەست بکات بە فراوانبوون و کشانی لەگەڵ کاتدا، پاڵنانی گەلەئەستێرە و تەنەکانی لە یەکتر و دوور خستەوە لە ساتەوەختی دەرکەوتنیەوە، فراوانبوونی گەردوون هەرگیز نەوستاوە، بەڵکو فراوانبوونی خۆی خێراتر دەکات.

زانا ئێدوین هابل، کە پێش ئەوەی بچێتە بواری فەلەکناسی، پارێزەر بووە، توانی یاسایەک دابڕێژێت کە ڕیگای کردەوە بۆ حیسابکردنی ڕێژەی فراوانبوونی گەردوون ، لە ڕێگەی بەهایەکەوە کە ناوی خۆی هەڵگرتووە، ئەویش “نەگۆڕی هابڵ”ە.

فیزیای نوێ

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە تیمی لێکۆڵینەوەکە لە گۆڤاری (Astrophysical Journal Letters) بڵاویکردۆتەوە، گەیشتوونەتە بەهایەک بۆ نەگۆڕی هابڵ کە 76.5 کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا بۆ هەر مێگاپارسکێک، ئەم بەهایە ناکۆکە لەگەڵ پێوانەکردنی نەگۆڕی هابڵ بە بەکارهێنانی کۆمەڵە کەرەستەیەکی تری پێوانە کە زانایان پشتی پێدەبەستن.

پرسیارە لەمێژینەکە لەم بوارەدا ئەوەیە: ئایا هەڵە لە شێوازی پێوانەکردنی نەگۆڕی هابڵ-دایە، یان لە مۆدێل یان تیۆرییەکاندایە کە توێژەران پشتیان پێدەبەستن بۆ تێگەیشتن لەم گەردوونە؟.

دۆزینەوە نوێیەکانی تیمەکە ئەوە دەردەخەن کە ڕەگی گرژیی هابڵ لە تیۆرییەکانی زاناکاندایە، و ئەمەش پێویستی بە دەستکاریکردنیان هەیە، یان پێویستی دۆزینەوەی تیۆری نوێ بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم ئەنجامانە.

لە بەیاننامەیەکدا، دان سکۆلنیک، توێژەر لە زانکۆی دوک لە ئەمریکا کە سەرکردایەتی تیمی توێژینەوەکەی کردووە، دەڵێت: گەیشتوینەتە خاڵێک کە بە توندی دژی ئەو تیۆریانەن کە نیو دەیە بۆ تیۆری گەردوون بەکاریدەهێنن بەلام لەگەڵ ئەنجامەکان یەکناگرنەوە.

دەشڵێت “ئەمە دەتوانێت شێوازی بیرکردنەوەمان لە گەردوون دابڕێژێتەوە، ئەمەش جێگەی سەرنجە! هێشتا زۆر نهێنی سەرسوڕهێنەر لەم گەردوونەدا ماونەتەوە”.

کڵاشنیکۆڤ؛ درۆنی خۆکوژ بەرهەم دەهێنێت
پێت کڵاشنیکۆڤ؛ درۆنی خۆکوژ بەرهەم دەهێنێت
جەنگی بەرگریی غەزە و ئاوڕێک لە کارەساتەکانی کوردستان
دوات جەنگی بەرگریی غەزە و ئاوڕێک لە کارەساتەکانی کوردستان
پەیوەنیدر