دادگا سکاڵاکانی لەسەر پێکهێنانی ئیدارەی نوێی کەرکوک ڕەتکردەوە



دادگای کارگێڕی بەغدا سەرجەم سکاڵاکانی بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانی عەرەبی ڕەتکردەوە کەلەبارەی کۆبوونەوەکەی هۆتێل رەشید و پێکهینانی ئیدارەی نوێی کەرکوک تۆمارکرابوو.

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق، لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا رایگەیاند، دادگای کارگێڕی بەغدا سەرجەم سکاڵاکانی تایبەت بە کۆبوونەوەی هۆتێل رەشید و پێکهێنانی ئیدارەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ڕەتکردەوە.

ئاماژەی بەوەشدەدات، سوپاس بۆ دادگا کە بڕیارە دروستەکەی لەبەرژەوەندی کورکوک دا، و داواکارین سەرجەم لایەنەکان بجنەوە ناو ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک و خزمەت بە کەرکوک و کەرکوکییەکان بکات.

شەوی 10ـی ئابی 2024، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە هۆتێل رەشید لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو، هاوکات لە کۆی 16 ئەندام، 7 ئەندامی فراکسیۆنەکانی پارتی، بەرەی تورکمانی و سیادە ئامادە نەبوون، ئەمەش ناڕەزایی ئەو لایەنانەی لێکەوتەوە و سکاڵایان تۆمارکرد.

هاوکات ئەمڕۆ بەپێی نوسراوێک لەلایەک دادگای کارگێڕی بەغدا دەرچووە، دادگا بە رێککەوتن بڕیاری دا بە رەتکردنەوەی داواکە، هەروەها سکاڵاکاران دەبێت تێچووی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی دادگا بگرنە ئەستۆ، و دادگا لە نووسراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، سەرۆکی ئەنجوومەن و پارێزگار بە زۆرینەی رەها هەڵبژێردراون، کە 9 ئەندام لە کۆی 16 ئەندام دەنگیان داوە.

زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەم لە چەند بوارێک بەدەستدەهێنێت
پێت زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەم لە چەند بوارێک بەدەستدەهێنێت
لە هەولێر 6 گۆشتفرۆش داخران
دوات لە هەولێر 6 گۆشتفرۆش داخران
پەیوەنیدر