لە هەولێر 6 گۆشتفرۆش داخران



لە گەڕەکی فەرمانبەران لە هەولێر ( 6 ) شوێنی فرۆشتنی گۆشت بە هۆی نەبوونی مەرجەکانی تەندروستی، سەلامەتی، پاک و خاوێنی داخران.

ئەمڕۆ چوار شەممە 2025/1/22، لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی قایمقامیەتی قەزایی ناوەندیی هەولێر، لە چوارچێوەی هەڵمەتی چاودێریكردنی بازار و ڕێگەگرتن لە ساخکردنەوەی خۆراکی ماوه‌ بەسەرچوو و بێ کوالێتی، لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر ( 18 ) شوێنیان بەسەرکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی پارێزگای هەولێر، دوای پشکنینی و بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە نرخ و كوالێتی خۆراك و کەل و پەل و پێداویستیەکانی هاووڵاتییان، لە کۆی ئەو ( 18 ) شوێنانە، ( 6 ) شوێنی فڕۆشتنی گۆشت بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان و نەبوونی مەرجەکانی تەندروستی، سەلامەتی، پاک و خاوێنی داخران.

ڕاشیگەیاند، ئەو شوێنانەشی کە مۆڵەتی کارکردنیان بەسەرچوو بوو یان کەم و کوڕیی تریان هەبوو، هۆشداریان پێدرا لە زووترین کاتدا سەردانی قائیمقامیەتی ناوەندیی و لایەنی پەیوەندیدار بکەن بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان و نەهێڵانی کەم و کوڕییەکانیان.

دادگا سکاڵاکانی لەسەر پێکهێنانی ئیدارەی نوێی کەرکوک ڕەتکردەوە
پێت دادگا سکاڵاکانی لەسەر پێکهێنانی ئیدارەی نوێی کەرکوک ڕەتکردەوە
بڕیاری نوێی وەزارەتی دارایی لەبارەی تەمەنی خانەنشینبوون
دوات بڕیاری نوێی وەزارەتی دارایی لەبارەی تەمەنی خانەنشینبوون
پەیوەنیدر