هێدی هەولێری
لەسەروبەندی پێکهێنانی حکومەتی تازەو بەپارەسەر نەکراوی کێشەی پێنەدانی مووچە بۆ فەرمانبەران و لەبری چەندین بڕیاری گرنگتر لەوە، کە ئاهێک بەر ناخی فەرمانبەرانی ماندوو هیلاکدا بهێنێتەوە، ئا لەو کاتەدا بڕیارێک درا ، کە جێی ئومێدبەخش نەبوو.
بڕیاری خانەنشینکردنی فەرمانبەران لەڕابردوودا لەلایەن سەرۆکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بڕیاری خانەنشینبوونی فەرمانبەرانی لە (٦٣) بۆ (٦٠) ساڵی دەرکرد.
ئەم بڕیارە هیچ حیکمەتێکی تێدا نەبوو بۆ بەرژەوەندی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، کە دواتر کاریگەریێە نەرێنییەکان بەپێی تێگەیشتنی کارگێڕییانە ڕوون دەکەمەوە، بەڵام ئێستا دەمەوێ باس لەو کێشانە بکەم، کە لەڕووی کۆمەڵایەتی و ئابووریەوە ڕووبەڕووی فەرمانبەران دەبێتەوە.
کێشە و ململانێیەکانی بەردەم حکمەتەکانی هەرێم لەگەڵ دەسەڵاتدارانی یەک بەدوای یەکی حکومەتی عێراق بەردەوامە و بەئێستاشەوە ڕوئیایەکی ڕۆشن بەردەست نین بۆ گەیشتن بەڕێککەوتنێک.
بڕیاری خانەنشینکردنی فەرمانبەر لە(63) بۆ (60)، کە پێشتر مامۆستایانی ئایینی لە تەمەنی ( 70) و لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆ و پارێزەران لە تەمەنی (70) ساڵی خانەنشێن دبوون.
ئەوەی مەبەستە بۆ قسەکردن ئەوەیە ڕەخنەی جدی لەو بابەتە بۆ فەرمانبەر هەڵەیەکی زەق بوو، چونکە دۆخی ئێستای هەرێم نالەبارە لەڕووی کارو بەدەستهێنانی داهاتێکی ڕۆژانە سەخت بووە.
لەکاتێکدا ئەو بڕیارە دەرچوو فەرمانبەر خانەنشین دەبێت لەسەر بنەمای ئەوەی کاتی پشوودانیەتی و ئێتر ڕێزی لێبگیرێت، بەڵام دوای ئەوە هەر دەبێت مانگانە چاوی لە کاتی دابەشکردنی مووچە بێت، کە پێویست ناکات وابلت، چونکە بڕینی مانگانە لە مووچەی(7%) کە ئێستا بوەتە (10%) وەک مافێکی یاسایی و ئاسایی خۆی.
+کێشەکە لەچیدایە؟
کاتێک باس لەژیانی تاک تاکی کۆمەڵگە دەکرێت دەبێت بڵێین…کێشەکە لەوەدایە کاتێک فەرمانبەر خانەنشێن دەبێت و مووچە لەکێشەدایە لەگەڵ حکومەتی عێراق و لەکاتی خۆیدا مافە یاسایی و ئاسنییەکەی بەدەست ناگات، ئەوکات کاتێ بڕیاری ئەو خانەنشینە دەردەچێت، دەبێت پشت بەداهاتی کارکردن ببەستێت بۆ دەستەبەرکردنی ژیانی خۆی، لە هەمان کاتیشدا دۆزینەوەی کار سەخت بووەو پەیوەست بووە بەمووچە و بوژانەوەو کپبوونەوەی بارودۆخەکە ئالقەیەکی پێکەوە گرێدراون لەزنجیرەی ژیانی مرۆڤ بەگشتی.
هاوکات ئەو بڕیارە وادەکات فەرمانبەری خانەنشینکراو دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە فەرمانگەکەی ڕووبەڕووی هەندێ گرفتی دەروونی و ئاستەنگ بێتەوە، کە ئەستەمە بتوانێت دوای ئەو تەمەنە کار بکات، بەتایبەتی لەباراڕ، ئەوەش بێهیوایی و کێشەی کۆمەڵایەتی زیاد دەکات، بەتایبەت بۆ ئەو ئاستە تەمەنانەی مووگەیان کەمە بە بەراورد لەگەڵ بژێوی و کار.
دوای قەیرانێکی نزیک بە (10) دە ساڵ ساڵ لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت بۆ فەرمانبەرانی ئاسایی ئاڵۆزی و قەیرانی تر بەدوای خۆیدا دەهێنن بۆ جیلی دوای ئەو، کە قەرزدار و بێ جێگە و لانەن.
بۆیە بەکوردیەکەی بەڕاشکاوی کاتێک حکومەت لەساڵی (2014) وە دەرگای دامەزراندنی فەرمی بەڕووی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاو ئامادەییەکاندا داخستووە، کە زیاتر لەملیۆنێک فەرمانبەری دامەزراو لەئێستادا هەن، بۆیە گرفت لەبەردەم دامەزراوەکاندا دروست دەکات بەتایبەت فەرمانبەرێکی زۆری بندیوار هەن، لە هەمان کاتیشدا نەبوونی پسپۆڕی و کادری کارگێڕی لەدامەزراوەکاندا وا دەکات وەزارەت و دامەزراوەکان بەرەو ئیفلیج بوون بڕۆن، وەک ئێستا وای لێهاتووە، کەوا ڕۆچوون لەو کێشە و بێسەروبەریەی هەیە، کە بەشێکیشی دەگەڕێتەوە بۆ ململانێ حزبیەکان و کێشە هەڵواسراوەکانی لەگەڵ بەغدا
دواجارو چارەسەر:-
پێویست دەکات حکومەت لەڕێگەی لێژنەکانەوە تەمەنی یاسایی بۆ خانەنشینبوون هەر لە (63) بهێڵێتەوە و کار لەسەر سیمینارو پڕۆڤەکردنی فەرمانبەران بکاتەوە و بیر لە گوزەرانی فەرمانبەرانی بکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانن ئیشەکەی خۆیان خۆش بوێت و حەزی پسپۆڕبوون پەیدا بکات و بابەتە لاوەکیەکانی، کە لای خۆی گەورەی کردوون بەلاوەی بنێت و واسیتە و تەزکیەی حزبی نەمێنێت و بەبێ جیاوازی بەیەک چاو سەیرکردن کەسانی حاوەن ئەزموون لە وێستگە گرنگەکان دابمەزرێنێت بۆ ئەوەی چیتر ڕووبەڕووی ئەو قەیرانە نەبێتەوە، کە ئەستەمە لێی دەربچێت، کە پەمەش پێویستی بەتوێژینەوەیەکە، کە بۆچی ئەم دۆخە ڕوویدا بۆ ئەوەی دووبارە نەبێتەوە؟