لە بارەی بەشەخۆراکی مانگانەوە هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتییان



بەڕێوەبەری دابەشکردنی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان لە وەرنەگرنتی بەشەخۆراکی مانگانەو بریکارەکانی خۆراکیش ئاگادار دەکاتەوە.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: ئاگاداری بریکارەکانی خۆراکی ناوشار و دەرەوەی شار دەکەینەوە کە هەر هاووڵاتییەک دوو بەشەخۆراکی وەرنەگرت لە بەشەخۆراکی سێیەمدا بەڕێوەبەرایەتیمانی لێ ئاگادار بکەنەوە.

دەشڵێت: بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەین کە بەشەخۆراک وەرناگرن یان وەریان نەگرتووە.

 

بڕیاری خانەنشین کردنی فەرمانبەر و چەند سەرنجێک !
پێت بڕیاری خانەنشین کردنی فەرمانبەر و چەند سەرنجێک !
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جەواد زەریف کۆبووەوە
دوات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جەواد زەریف کۆبووەوە
پەیوەنیدر