مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ دیک شوف سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا گفتوگۆیان لەسەر گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی سووریا کرد.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر و هەمەلایەنە و بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی سووریا لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیاندا.
لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا وێڕای گفتوگۆ لەسەر دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕانکارییەکان، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر و هەمەلایەنە و بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی سووریا لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیاندا.
هەر لە دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنەی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا کردەوە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.