سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیادا دەکات ئەگەر هاتوو ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی وڵاتەکە ئامادە نەبێت لە بارەی ئۆکرایناوە دانوستان بکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێدەچێت سزا بەسەر ڕووسیادا بسەپێنم ئەگەرهاتوو ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا نەیەتە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ قسەکردن لەسەر دۆسیەی ئۆکراینا.
پێشتر ڤلادیمێر پوتن چەند کاتژمێرێک پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، ئاماژەیە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە ئۆکراینا.
ڕۆژی سێشەممە، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەر بڕیارێک کە لە سیاسەتی نوێی دەرەوەی ئەمریکا دەدرێت دەبێت وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە کە ئایا ئەم بڕیارە ئەمریکا بەهێزتر و ئارامتر و درەوشاوەتر دەکات؟”
ڕاشیگەیاند، کاتێک ئەو سیاسەتە جێبەجێ دەکەن کە وەڵامی پرسیارەکان بەڵێت بێت و ئەوەشی خستەڕوو کە چاو بە هەموو سیاسەتەکان و هاوکارییەکاندا دەخشێننە و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن.