بەفربارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە



کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە ئێوارەی سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان کەمێک بەفرو نمەباران دەبارێت.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت لە شەودا.

ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو: سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی، لەئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو بەتایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەبەرزەکان و شاخاوییە سنوورییەکان لەگەڵ دابارینی کەمێک بەفرو نمە باران لەسەر ئەم ناوچە سنوورییانە.

باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 14 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 10 پلەى سیلیزى

دهۆک: 13 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 14 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى

سۆران: 10 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى

ترەمپ هەڕەشەی سزادانی ڕووسیا دەکات
پێت ترەمپ هەڕەشەی سزادانی ڕووسیا دەکات
وەزارەتی دارایی فۆرمی درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بڵاوکردەوە
دوات وەزارەتی دارایی فۆرمی درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر