وەزارەتی دارایی فۆرمی درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بڵاوکردەوە



وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تاواکردووە، بەڵام خاوەنی شەهیدی پلە یەک و پلە دوون، لە خزمەت بەردەوام دەبن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تاواکردووە، بەڵام خاوەنی شەهیدی پلە یەک و پلە دوون، لە خزمەت بەردەوام دەبن و فۆرمێکیشی بۆ ئەو مەبەستە بڵاوکردەوە.

وەزارەتی دارایی لەو فەرانبەرانە کردووە کە تا سبەینێ فۆرمەکە پڕ بکەنەوە بۆ ئەوەی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی بەم شێوەیەیە:

لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠١٤ ، و ئاماژە بە فەرمانی بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارە (١٩١) لە ڕێكەوتی ( ٢٠٢٥/١/١٥ ) بڕگەی سێیەم لە خاڵی (٢) هاتووە ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تەواو كردووە، بەڵام خاوەنی شەهیدی پلە یەك و پلە دوون پێویستە لەڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ( ٢٠٢٥/١/٢٢ ) تا کاتژمێر ( ٢ )ی ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٠٢٥/١/٢٣ ) ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکەنەوە تا داتاکانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بکرێت، بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست بۆ بەردەوامبوونیان لەخزمەت.

https://forms.gle/YQHfnLc2hPoKioEy5

بەفربارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
پێت بەفربارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو برا گیانیان لەدەستدا
دوات لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو برا گیانیان لەدەستدا
پەیوەنیدر