شەیبانی: لەگەڵ کورددا وڵاتێک بنیاد دەنێین کە هەمووان تێیدا هەست بە یەکسانی و دادپەروەری بکەن



وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایدەگەیەنێت لەگەڵ کورددا بەیەکەوە وڵاتێک بنیاددەنێین کە هەمووان تێیدا هەست بە یەکسانی و دادپەروەری بکەن.

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا پەیامی بە کوردی لە ئێکس بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە یەکسانی و دادپەروەریی دەکاتەوە.

شەیبانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: “کورد لە سووریا جوانی و رووناکی لە رەنگاوڕەنگیی گەلی سووریا زیاد دەکەن. کورد لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە نادادپەروەری زۆریان بەرامبەر کراوە”. وەزیری دەرەوەی سووریا ڕاشیگەیاند، لەگەڵ کورد “بەیەکەوە وڵاتێک بنیاددەنێین کە هەمووان تێیدا هەست بە یەکسانی و دادپەروەری بکەن”.

شەیبانی کە بە ڕەچەڵەک کوردە، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و کۆنترۆڵکردنی سووریا لەلایەن دەستەی تەحریر شامەوە، پۆستی وەزیری دەرەوە لە ئیدارەی نوێدا وەرگرتووە.

سۆران عومەر: سودانی داوای ڕادەستکردنی تەواوی داهاتی نەوت و غازی سروشتی دەکات
پێت سۆران عومەر: سودانی داوای ڕادەستکردنی تەواوی داهاتی نەوت و غازی سروشتی دەکات
نرخی نەوت دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی
دوات نرخی نەوت دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی
پەیوەنیدر