مەسعود بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە



 

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە بڕیارەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ڕژێمی بەعس لە ناوچە كوردستانییەكان دەڵێت: گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەن ماف.

مەسعود بارزانی لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لە هەنگاوێكی گرنگدا دەنگی بە “پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی بەعسی هەڵوەشاوە” دا كە تایبەتە بە گەڕانەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنە ڕەسەنەكانیان. ئەو بڕیارە لەشوێن خۆیەتی و گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەن ماف.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
دوای ماوەیەکی زۆر لە ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق، سەرئەنجام ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەنگاوێكی گرنگدا دەنگی بە “پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی بەعسی هەڵوەشاوە” دا كە تایبەتە بە گەڕانەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنە ڕەسەنەكانیان. ئەو بڕیارە لەشوێن خۆیەتی و گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەنماف، بەم بۆنەیەوە دەستخۆشی لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان و سەرجەم ئەو لایەنانە دەكەم كە ڕۆڵیان لە تێپەڕاندن و پەسەندكردنی ئەو پڕۆژە یاسایە هەبووە و سوپاسیان دەكەم.

هیوادارم ئەمە دەستپێكێك بێت بۆ ڕاستكردنەوەی هەموو ئەو هەڵە و ناڕاستیانە كە لەدژی بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی عێراق بە درێژایی مێژووی دەوڵەتی عێراق ئەنجام دراوە.
مسعود بارزانی

 

نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێم بەرزبووەوە
پێت نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێم بەرزبووەوە
مەلا هەڵۆ: سوێند بە پەروەردگاری كەعبە، خەڵكی غەزە سەركەوتن
دوات مەلا هەڵۆ: سوێند بە پەروەردگاری كەعبە، خەڵكی غەزە سەركەوتن
پەیوەنیدر