وەزارەتی پێشمەرگە “شەهید بوونی” ژمارەیەك ئەفسەر و سەربازی ڕاگەیاند



وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم “شەهید بوونی” ژمارەیەك ئەفسەر و سەربازی فیرقەی 6ی پیادەی عێراقی لە شارۆچكەی تارمیە لە بەغدا بەهۆی تەقینەوەیەكەوە ڕاگەیاند.

فەریق ڕوكن عیسا عوزیر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، “بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی قارەمانانی فیرقەی شەشی پیادەمان پێگەیشت لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، لە ئەنجامی تەقینەوەی تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگ بەهۆی ھەڵەیەکی تەکنیکی لە قەزای تارمیەی باکووری بەغدا”.

ڕاشیگەیاندووە، “داواکارین لە خودای مەزن لە شەهیدەکانمان خۆش بێت و بە بەھەشتیان شاد بکاتەوە و سەبر و دڵنەوایی بە کەسوکار و بنەماڵەکانیان ببەخشێت”.

ناوی ئەو ئەفسەر و سەربازانەی شەهید بوون:
١.المقدم عبدالله بشیر عبدالله
٢.العقید مهند علی
٣.نقیب یونارد نهیر فاچل
٤.الجندی رسول جواد كاڤم
٥.هشام حسن عبید

ناوی ئەو ئەفسەر و سەربازانەی بریندار بوون:
١.محمد مزهر
٢.حسین حسن چیدان
٣.عامر مروان أحمد
٤.علی محمود حمید
٥.جعفر منصور عبد سالم
٦.محمد عگوان صلبوخ
٧.عبدالله برع خلیفە
٨.حیدر مكی جاسم

ڕاوێژكاری سودانی: 20 ملیۆن هاووڵاتی مووچە وەردەگرن
پێت ڕاوێژكاری سودانی: 20 ملیۆن هاووڵاتی مووچە وەردەگرن
پەرلەمانی عێراق یاسایەكی لەبەرژەوەندی كورد پەسەند كرد
دوات پەرلەمانی عێراق یاسایەكی لەبەرژەوەندی كورد پەسەند كرد
پەیوەنیدر