ڕاوێژكاری سودانی: 20 ملیۆن هاووڵاتی مووچە وەردەگرن



لە كۆی 46 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی بە پێی نوێترین سەرژمێری ساڵی ڕابردوو، وەك ڕاوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت: 20 ملیۆن هاووڵاتی مووچە وەردەگرن.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی بۆ ئاژانسی (بغداد اليوم) ڕایگەیاندووە، لە تەواوی وڵاتدا ٢٠ ملیۆن هاووڵاتی عێراقی مووچە وەردەگرن، بەشێك لەوانە بە مووچەی چاودێری و یارمەتی دیكە دەژین.

ڕاشیگەیاندووە، حكومەت ئاگادارە ئەو مووچانە بۆ كەسانی شایستە دەچێت، وەك فەرمانبەران، خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی، بۆیە بوونی دەنگۆی مەترسی لەسەر مووچەكانیان نادرووستە، پرسی ئەوان لە پێشینەكانی كاری حكومەتە.

دەشڵێت: بڕە پارەی تەواوی بیمە كراوە و هیچ ترسێك لەسەر مووچە نییە.

ساڵح وتیشی، “بودجەی سێ ساڵە پێشتر پەسەند کرابوو، وەک دەزانن، بەڵام بڕگەیەک هەیە کە بریتییە لە پێشکەشکردنی خشتەی بودجە بەپێی گۆڕاوەکانی هەر ساڵێک، بەو پێیەش پێشبینی دەکەین ڕۆژانی داهاتوو خشتەكانی بودجە لە وەزارەتی داراییەوە پێشكەش بكرێت بۆ ئەنجومەنی وەزیران و دواتر بۆ پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی”.

مەلا هەڵۆ: سوێند بە پەروەردگاری كەعبە، خەڵكی غەزە سەركەوتن
پێت مەلا هەڵۆ: سوێند بە پەروەردگاری كەعبە، خەڵكی غەزە سەركەوتن
وەزارەتی پێشمەرگە “شەهید بوونی” ژمارەیەك ئەفسەر و سەربازی ڕاگەیاند
دوات وەزارەتی پێشمەرگە “شەهید بوونی” ژمارەیەك ئەفسەر و سەربازی ڕاگەیاند
پەیوەنیدر