توركیا بەنداوی تشرینی بۆردومان كرد… شەهید و بریندار هەیە



تورکیا جارێکی دیکە بەنداوی تشرینی بۆردومان کرد و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی مەدەنی شەهید و بریندار بوون، كە ڕۆژنامەنووسیشیان تێدایە.

میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا هاووڵاتیانی مەدەنییان لە بەنداوی تشرین بۆردومان كرد، كە وەك پاڵپشتی مرۆیی چوونەتە بەنداوەكە.

بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی بۆردومانەكەوە 2 هاووڵاتی شەهدی بوون و زیاتر لە 74 كەسیش بریندار بوون، كە 4 كەسیان ڕۆژنامەنووسن.

ڤیدیۆی بۆردومانەكە ببینە

سودانی ڕۆژێكی هەفتەی داهاتووی كرد بە پشوو
پێت سودانی ڕۆژێكی هەفتەی داهاتووی كرد بە پشوو
محەمەدی حاجی مەحمود: پێویستە كورد داوای مافی خۆی بكات
دوات محەمەدی حاجی مەحمود: پێویستە كورد داوای مافی خۆی بكات
پەیوەنیدر