بە وتەی شارەزایەکی گەردوونی و کەشناسی، ئەمشەو لە ئاسمان شەش هەسارەی کۆمەڵەی خۆر دەردەکەون و هەفتەی داهاتووش هەسارەیەکی دیکە دێتە رێزی ئەو شەش هەسارەیە.
پشتیوان ئیبراهیم شارەزای کەشناسی و گەردوونی، بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: ئەمشەو سێشەممە دیاردەیەکی گەردوونی دەگمەن و ناوازە لە ئاسمان ڕوودەدات، کە بینینی شەش هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە وەک (مەریخ، موشتەری، ئـۆرانۆس، نیپتۆن، زوهرە و زوحەل) هەروەها لە شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممەی هەفتەی داهاتووش هەسارەی عەطارد دێتە ڕێزی ئەو شەش هەسارەیەی دیکە.
وتیشی: “بەڵام لە کۆی ئەو هەسارانەی کە باسم کرد تەنها پێنج هەسارە لەو هەسارانە بەچاوی ئاسایی دەبینرێن کە بریتین لە هەسارەکانی مەریخ، موشتەری، زوحەل، زوهرە و عەطارد بەردەوام تا ماوەیەک دەبینڕێن.