بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە هۆتێلێکی شاری بۆڵوی باکووری ڕۆژئاوای تورکیا کەوتەوە و بە هۆیەوە زیاتر لە 40 کەس بوونە قوربانی.
ئەمڕۆ سێشەممە، میدیای تورکیا بڵاویکردەوە بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە هۆتێل گراند کارتاڵ کەوتەوە کە دەکەوێتە ناوچەیەکی گەشتیاریی شاری بۆڵو و بە هۆیەوە 10 کەس گیانیان لەدەستدا و 32 کەسی دیکەش برینداربوون کە برینی دووانیان سەختە.
لایخۆشیەوە عەبدولعەزیز ئایدن، پارێزگاری بۆڵو ڕایگەیاند، بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کاتژمێر 3:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە چێشتخانەی هۆتێلەکە کەوتووەتەوە و دواتر تەشەنەی کردووە.
میدیای تورکیاش بڵاویکردەوە تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە.