هاتووچۆی سیتەک ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە لە ئێستادا بەهۆی بەفر بارینەوە ئاستەنگی هاتووچۆ لە ڕێگەی تونێلی پێشڕەو بەرەو سیتەک دروست بووە و دەشڵێت: ڕێگەی ئەزمەڕ بەكار نەهێنن.
مقەدەم هەرێم نەجات، بەرپرسی بنکەی هاتووچۆی سیتەک ڕایگەیاند، بەهۆی بەفربارینەوە گرفت لە سەر ڕێگای تونێک بەرەو سیتەک دروست بووە، تیمەکانی هاتووچۆ لەگەڵ ئاوەدانکردنەوە سەرقاڵی پاکردنەوەی ڕێگاکەن.
دەشڵێت: داوا لە هاووڵاتیان دەکەین ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی سیتەک نەکەن، لەبەرئەوەی ئاستەنگی هاتووچۆ هەیە و هاوکات ڕێگای سەر شاخی ئەزمەڕیش بەکارنەهێنن.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێمی گرتۆتەوە و لە بەشێكی شەقام و ڕێگاكانی ناوچە شاخاوییەكان ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بووە و شەقامەكان گیراون.