پوتین و ترەمپ ڕێككەوتن



دوابەدوای پەیامەكەی سەرۆكی نوێی ئەمریكا، سەرۆكی ڕوسیا دەڵێت: ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ترەمپ و ڕێككەوتووین لە جەنگی جیهانی سێیەم دووربكەوینەوە.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند، ئامادەن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ و پێشوازی لە خواستەكانی ترەمپ دەكەین بۆ كردنەوەی كەناڵی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕوسیا.

ڕاشیگەیاند، لەگەڵ ترەمپ ڕێككەوتوون بۆ دوورخستنەوەی جیهان لە جەنگی جیهانی سێیەم.

وتیشی، “ئێمە ئاشتی بەردەواممان دەوێت لەگەڵ ئۆكراینا، بەڵام لەپێناو پەرژەوەندییەكانی ڕوسیا بەردەوام دەبین لە جەنگ”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئێوارەی ئەمڕۆ بە كاتی هەرێمی كوردستان، مەڕاسیمەكانی دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا دەستی پێكرد، كە سەرەتا چووە كەنیسە لە واشنتۆن و دواتر بەرەو كۆشكی سپی بەڕێكەوت.

پێش کارەسات وازی لێ بهێنە
پێت پێش کارەسات وازی لێ بهێنە
سبەینێ دەنگدان بۆ هەمواری یاسای بودجە دەستپێدەکاتەوە
دوات سبەینێ دەنگدان بۆ هەمواری یاسای بودجە دەستپێدەکاتەوە
پەیوەنیدر