سبەینێ دەنگدان بۆ هەمواری یاسای بودجە دەستپێدەکاتەوە



ئەندامیکی پەرلەمانی عێراق وادەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ئاشکرا دەکات و دەڵێت”دوو برگەی گرنگی تایبەت بە کورد لە بەرنامەی کاردایە”.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بە خەڵك-ی راگەیاند، سبەینێ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات و چوار پڕۆژە یاسای گرینگ خراوەتە ناو دانیشتنەكانی پەڕلەمان، دوان لەم پڕۆژە یاسایانە بۆ كورد گرینگ دەبن.

ئاماژەی بەوەشدا، چوار لەو برگانە گرنگن بۆ کورد و سبەینی دەنگیان لەسەر دەدرێت ئەوانیش:

١- هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی سەردەمی بەعس تایبەت بە تەعریب لە كەركوك و دەوروبەر

٢- هەمواری یاسای بودجەی گشتی عێڕاق كە یەك لە بەندەكانی ئەم بڕگەیە تایبەتە بە مەلەفی نەوت لەنێوان هەرێم و بغدا

سێیەم و چوارەم تایبەتن بە…

  • لێبوردنی گشتی بۆ زیاتر لە (20) هەزار بەندكراو، ئەم پڕۆژە یاسایەش پێكهاتەی سونە خاوەنداریێتی دەكات
  • باری كەسیی (احوال الشخصیة)، ئەم پڕۆژەیەش پێشنیازی برادەرانی شیعەیە كە ڕێگە دەدرێت بە مارەیی كچانی خوار 18 ساڵ و بەدیاری كراوی لە 9 ساڵییەوە یاسایی دەكرێت.

ئەمەم لەکاتێکدایە لە دوا دانیشتنی پەرلەمان کە دوێنێ 19ـی کانوونی دووەمی

بەڕێوەچوو، بەشێک لە پەرلەمانتاران بەهۆی ناڕەزاییان لە پرۆژە یاساکە و پارەت تەرخانکراو بۆ تێچووی نەوتی هەرێم کە بە دۆلار دیاریکرابوو، هۆڵی پەرلەمانیان جێهێشت و بەو شێوەیەش نیسابی یاسایی شکا و نەتوانرا دەنگ بدرێت.

پوتین و ترەمپ ڕێككەوتن
پێت پوتین و ترەمپ ڕێككەوتن
چەند ڕێنماییەك بۆ پاراستنی گێڕی ئۆتۆماتیکی ئۆتۆمبێل
دوات چەند ڕێنماییەك بۆ پاراستنی گێڕی ئۆتۆماتیکی ئۆتۆمبێل
پەیوەنیدر