کاتێک دەتەوێت ئۆتۆمبێلەکە بوەستێنیت، دەبێت ئەم کارانەی خوارەوە ئەنجام بدەیت:
1- بە بەکارهێنانی برێك (ئیستۆپ) ئۆتۆمبێلەکە ڕابگرە تا دەگاتە وەستانی تەواو.
2- بەرزکردنەوەی برێكی دەستی.
3- گواستنەوەی گێڕ لە گێڕی D بۆ N لەكاتی وەستانی ئۆتۆمبێلدا.
4- پاشان پێت لە ئیستۆپ بەرز بکەرەوە.
5- گێڕ لە N بگوازەرەوە بۆ P و دەبێت ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی وەستابێت.
6- پێویستە پشکنینی ڕۆن (هایدرۆلیكی گێڕ) بکرێت بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لەوەی کەم نابێتەوە، هەروەها دەبێت هەر ١٥٠ هەزار کیلۆمەتر جارێک بیگۆڕیت یان بەپێی پێشنیارەکانی كۆمپانیای بەرهەمهێنەر، كە لە كەتەلۆكەكەیدا دیاری كردووە.
7- بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە لەکاتی جوڵەی ئۆتۆمبێلدا گێڕ لە D بۆ R بگۆڕدرێت، تەنانەت كەمێكیش بێت.
8- گۆڕینی گێڕ بۆ N لەکاتی جوڵەی ئۆتۆمبێل (بەخێرایی زیاتر لە 20) و دواتر گەڕاندنەوەی بۆ D کێشە لە گێڕ دروست دەکات بە تێپەڕبوونی کات.
9- نابێت گێڕ لە D بهێڵیتەوە لەکاتێکدا ئۆتۆمبێلەکە بۆ ماوەی زیاتر لە 10 چرکە وەستاوە، جا لە ترافیک لایت بێت یان بە شێوەیەکی تر بەڵکو پێویستە بیخەیتە گێڕی N و بە برێكی دەست ئۆتۆمبێلەکە بوەستێنیت و پێویست ناکات گێڕەکە لەسەر P دابنرێت.
10- هەرگیز فشار مەخەنە سەر سلێكتەری بەنزین و غاز لەکاتێکدا ئۆتۆمبێلەکە لەگێڕی N دایە و دواتر بیگۆڕیت بۆ D بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە خێرا دەست ڕۆیشتن بكات، چونکە ئەمە بە شکستی گێڕ دادەنرێت.