بەرگری شارستانی سۆران هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و گەشتیاران و دەڵێت”پێش کاتژمێر 7 ناوچەکان چۆڵ بکەن”.
بەرگری شارستانی سۆران، لە بڵاوکراوەیەکدا، ئاگاداری هاووڵاتیان و گەشتیاران دەکاتەوە کاتێک بۆ هەر مەبەستێک ڕوو دەکەنە ناوچە زۆر ساردەکان و سەر شاخەکان بۆ نێو بەفر پێویستە بەر لە کاتژمێر حەوتی ئیوارە و بەر لە بەستنی شەقامەکان بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر هەوڵی گەڕانەوە بدەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو گەشتیار و هاووڵاتیانەی سەردانی ناوچە شاخاوییەکان و ناو بەفر دەکەن پێویستە ئۆتۆمبێلەکانی لەجۆری دەبل ئەکسلیان پێ بێت یاخود زنجیر بۆ تایەکانیان ببەستن بۆ ئەوەی توشی گیرخوارد نەبن و مەترسی لەسەر گیانیان دروست نەبێت.
هاوکات هۆشداریش دەداتە گەشتیاران و هاووڵاتیان خۆیان لەو ناوچانە بەدوور بگرن کە ڕێژەی بەفری زۆری تێدایە و بەفری لی دەبارێت.